یەک شەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٣ به ئاماده‌بوونی عەلی عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشەسازی بۆ كاروباری پیشه‌سازی و هەردوو بەڕێوەبەری گشتی پلان دانان و به‌دوادچوون و گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی ۆرکشۆپێکی تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی بەڕێوەچوو.
ۆرک شۆپەکە لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌رەپێدانی مرۆیی بەڕێوەبەراتی گشتی پلان دانان و بەدواداچوون به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له‌سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكانی بغداد بوو، به‌ناوی (تطبیقات قانون حمایه المنتجات ) و ژماره‌یه‌ك له كارگه‌كان لەپارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای عێراقی و فه‌رمانبه‌رانی په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تێدابه‌شداربوون
جێی ئاماژەیە خولەکە به‌رده‌وام ده‌بێت بۆماوه‌ی (5)رۆژ.
ۆرک شۆپێک تایبەت بەپاراستنی بەرهەمی خۆماڵی بەڕێوەچوو



بدون دیدگاه